لیژنه‌ی‌ تەندورستی پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر ماجید شنگالی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زی قاری کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واقیعی تەندروستی پارێزگاکە.
لە میواندارییەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی‌ تەندروستی پارێزگاکەو ئەو کێشانە کرد کە ڕێگرن لە دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی بۆ هاوڵاتیان و ڕێگاکانی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان .
هەروەها گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژە دواکەوتووەکان و ڕێگاکانی جێبەجێکردنیان کرد، وەک نەخۆشخانەی سوک شیوخ (20) قەرەوێڵەیی کە لە ڕێگەی سندوقی بنیاتنانەوەی زیقاره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێـ و دواکەوتنی پرۆسەی گواستنەوەی ئۆکسجین لە شەتره‌، هەروەها کێشەی نەبوونی ستافی پزیشکی و پێویستی دووبارە دابەشکردنەوەیان بەتایبەتی پزیشکە تایبەتەکان، بەپێی ستافی ستانداردو کردنەوەی لقی هاندەر وەک کۆئەندامی دەمارو نەشتەرگەری دڵ و ژنان. له‌ كۆتاییدا پەرلەمانتار دکتۆر عەلا ئەلڕکابی بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو دۆسیانە لە پارێزگاکەدا دەستنیشانکرا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ / ٥ / ٢٠٢٣