لیژنه‌ی‌ تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری ئامارو مردن لە وەزارەتی تەندروستی دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی دووشەممە 25/3/2024 میوانداری بەڕێوەبەری بەشی ئامار و مردن لە وەزارەتی تەندروستی کرد.
لە ماوەی میواندارییەکەدا باس لە بڕگەکانی پڕۆژە یاسای تۆمارکردنی لەدایکبوون و مردن کرا، کە ڕەزامەندی لەسەر ئەوە درا کە پڕۆژەکە لە هەموو بڕگەکانیدا لەلایەن وەزارەتەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بە زووترین کات هەموارکردنەکان بنێردرێتە لیژنەکە بۆ تەواوکردنی یاساکە .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥ / ٣ / ٢٠٢٤