لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان پێشوازی له به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاروباری خێڵه‌كان له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی شێخ حسێن یه‌ساری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار غه‌ریب ئه‌حمه‌دجێگری سه‌رۆكی دووه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه پێشوازیكرا له لیوا فاخیر زه‌یداوی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاروباری خێڵه‌كان له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و عه‌مید خالید شجێری یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتی .
له‌میانی دیدارێكدا ، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاماده‌كراو له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری خێڵه‌كان له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانییه‌وه خرایه‌ڕوو كه واژۆی شێخی هۆزو خێڵه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر بوو، كه ره‌تكردنه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی هاوڵاتیبوون و ئاشتی پێكه‌وه ژیانی نێوان رۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای له‌خۆگرتبوو.
لای خۆیه‌وه شێخ حسێن یه‌ساری پیرۆزبایی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كرد‌و ستایشی هه‌وڵ و ئه‌ركی ناوازه ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری خێڵه‌كانی كرد له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هیوای خواست زیاتر خزمه‌تی رۆڵه‌ی گه‌له مه‌زنه‌كه‌مان بكه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16 ی نیسانی 2024