لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌گه‌لی عێراق و موسڵمانان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ناردنی په‌یام بۆ په‌یامبه‌ری پایه‌به‌رز
بسم الله الرحمن الرحيم
هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ والحكمة
صدق الله العلي العظيم
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانییه‌وه جوانترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ناردنی په‌یام بۆ په‌یامبه‌ری پایه‌به‌رزكه سه‌ره‌تای ناردن و ده‌ستپێكی په‌یامه له‌دونیایه‌ك چه‌واشه‌كاری و له‌ڕێ لادان و جه‌نگی خوێناوی و راو‌و رووت و كوشتنی كۆرپه‌ی كچ وكوڕان و مردنی ویژدان بۆئه‌مه‌ش یه‌زدانی مه‌زن په‌یامبه‌ری بۆناردین بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بكات .
وه‌ك فه‌رمویه‌تی ( ئێوه‌مان ناردووه وه‌ك ره‌حمه‌تێك بۆ هه‌موو جیهان)
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری (د.خ)له‌نێو هه‌موو مرۆڤه‌كاندا هه‌ڵبژارد و جێی رێز هه‌موو خه‌ڵك بوو و دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌خراپه‌كاری و گوناه و درۆ‌و مه‌رایی و سته‌مكردن له لاوازه‌كان و زۆری تریش له سیفه‌ته‌كان كه پێی ناسراوبوو له‌راستگۆیی و ده‌ستپاكی وه‌كو شاعیره‌كه ده‌ڵێت
له‌تۆ باشتر چاوم نه‌یبینیوه
له‌تۆجوانتر له‌دایك نه‌بووه
تۆ به‌دوور له‌هه‌موو عه‌یبێك دروستكراویت
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ویستی خۆت دروستكرابیت
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌نه پاڵنه‌ر بۆ ده‌ستگرتن به به‌های ئه‌خلاقی و بنه‌مای خوایی و مرۆڤایه‌تی كه پێغه‌مبه‌ری بۆ نێردراوه كه‌توانیویه‌تی مرۆڤایه‌تی تیا بونیاد بنێت و و وڵاتی بۆ دروست بكات و بۆ هه‌ممو جیهان په‌لبكێشێت .
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا كه‌راگه‌یاندنی یه‌زدانی و له‌دایكبوونی روناكی و په‌یام و قورئانی پیرۆزه كاتێك یه‌زدانی مه‌زن كامڵترینی هه‌ڵبژاردووه بۆئه‌وه‌ی به‌م راگه‌یاندنه هه‌ڵسێت و پیرۆزی ئه‌و پایه‌مه موحه‌ممه‌دییه‌ی هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانی گرتۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌حمه‌ته بۆ هه‌موو جیهان وه‌ك یه‌زدانی مه‌زن وتویه‌تی به‌هه‌موو خه‌ڵك بڵێمن پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ هه‌مووتان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9ی شوباتی 2024