سەرۆکی لیژنەی وەرزش و لاوان بەشداری لە یاری عێراق و ئەندەنوسیا دەکات

سەرۆکی لیژنەی وەرزش و لاوان، پەرلەمانتار موحسین ئەلسعیدی، ڕۆژی پێنجشەممە 16/11/2023 ئامادەی یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی بوو، کە لەگەڵ هاوتا ئیندۆنیزییەکەی لە یاریگای جزع ئەلنەخلە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو ، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بانگهێشتی بەڕێز وەزیری وەرزش و لاوان ئەحمەد ئەلموبەرقەع .
یارییەکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر بەڕێوەچوو و بە بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق بەسەر هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا کۆتایی هات .
سەرۆکی لیژنەکە پیرۆزبایی لە تیمەکە کرد بەبۆنەی سەرکەوتنەکەوەو هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ تیمەکەی لە هەموو کۆڕبەندە وەرزشییەکان و گەیشتن بە یارییەکانی جامی جیهانی خواست .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ١١ / ٢٠٢٣