سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی چاوی کەوت بە بەرێز جیرار لارشیە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا.

لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی کرا لە بوارەکانی سەربازی و رۆشنبیری و خوێندن و گەشەپێدانی کەرتی وزە و کاراکردنی بەندەکانی رێکەوتنی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات.

هەر لە دیدارەکە تاوتوێی هەوڵەکانی هێورکردنەوەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست کرا لەگەڵ گرنگی رەچاوکردنی لایەنی مرۆیی لە قەیرانەکەی ئێستادا و کردنەوەی دەروازەکان بۆ گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی و پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و گرنگی رۆڵی فەرەنسا لەو بوارەدا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

13 تشرینی یەکەم 2023