سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە ئەنجامدا.
بەرێزیان پیرۆزبایی لە شێخ مەسعودی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی مەراسیمی حەج و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ هەوڵەکانی نێردەی حەجی عێراق و ئەو خزمەتگۆزاریە ناوازەیەی پێشکەشی حاجیانی کردووە.
بەرێزیان هەر لە میانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە لە بارودۆخی حاجیانی عێراقی پرسی و هیوای سەلامەتی بۆ خواستن لە گەڕانەوەیان بۆ خاکی نیشتمان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
12 تەموز 2022