سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ژمارەیەک لە ریشسپی و کەسایەتی عەشیرەتی مشاهەدە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە قەزای تارمیە، پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە ریشسپی و کەسایەتی عەشیرەتی مشاهەدە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار زیاد جەنابی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی باشکردنی بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە قەزای تارمیە کرا، بەرێزیان گوبیستی رونکردنەوەیەک بوو دەرحەق بە بارودۆخیان لەگەڵ گرنگترین ئەو کێشە ئەمنی و خزمەتگوزاریانەی کە دانیشتوانی قەزاکە بەدەستیانەوە ئەناڵێنن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
12 حوزەیران 2022