سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزانی روسیا و ئوسترالیا و بەریتانیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، لە دوو دیداری جیادا پێشوازی کرد لە بەرێز ئیلبروس کوتراشیف باڵیۆزی روسیا و خاتوو بولا غاندی باڵیۆزی ئوسترالیا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بەرێز ستیف هتشن باڵیۆزی بەریتانیا.
لە دیدارەکاندا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە نێوانیان و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناچەکە کرا لەگەڵ هەوڵە دیبڵۆماسیەکان و رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی شەڕی غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و هەروەها تاوتوێی چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش کرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
8 تشرینی دووەم 2023