سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزانی قەتەر و کوەیت لە عێراق دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە دوو دیداری جیادا پێشوازی کرد لە بەرێز سلتان بن مبارەک خەلیفە کبەیسی باڵیۆزی نوێی قەتەر و بەرێز تارق عەبدوڵا فەرەج باڵیۆزی کوەیت.

بەرێزیان پیرۆزبایی لە بەرێز سلتان بن مبارەک بن خەلیفە کبەیسی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکە نوێکەی.

لە دیدارەکاندا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان کرا دەرحەق بە پرسەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دواپێشهاتەکاتی بارودۆخی غەززە و هەوڵە دیبۆماسیەکان کرا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە و سەرلەنوێ بەرێزیان هەڵوێستی نەگۆڕی جەماوەری و فەرمی عێراقی خستەروو بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

7 تشرینی دووەم 2023