سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک کۆمار دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، لە تەلاری ئەنجومەن، پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار بەرێز عەبدولەتیف جەمال رەشید.

لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار کرا، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە چەند یاسایەکی گرنگ و گرنگی دەرکردنیان.
هەر لە دیدارەکە باس لە دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنیەکانی ناوچەکە کرا لەگەڵ بارودۆخی کەرتی غەززە و قەیرانی مرۆیی و هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕەکە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
2 تشرینی دووەم 2023