سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان و دەستەی خانەنشینانی نیشتمانی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز عەبدولئیلاه نائلی سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان و بەرێز ماهر حسین رشید سەرۆکی دەستەی خانەنشینانی نیشتمانی.

لە دیدارەکە تاوتوێی پرسی راگرتنی موچەی خانەنشینان و شەهیدان و بریندان لە زیانلێکەوتوانی تیرۆریستی و سەربازیەکان کرا لەگەڵ رێوشوێنەکانی ئەو دامەزراوانەی پەیوەندیدارن بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆسێیە.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان جەختی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی پرسی راگرتنی موچە و چاوخشاندنەوە بە داواکاری و کارکردن لەسەر وردبینی دۆسێیەکان لە رووی بابەتى و شکڵیەوە لەگەڵ وردبینی ئاسایش و پەلەکردن لە گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکی بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو دۆسێیە و خەرجکردنی موچەی راگیراوی ئەوانەی شايستەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
31 تشرینی یەکەم 2023