سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز روحی فتوح سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکە تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی کەرتی غەززە و بۆردومان و گەمارۆی سەپێنراو و دۆخی مرۆیی کرا کە هاوڵاتیانی ئەو کەرتە پێوەی دەناڵێنن لەگەڵ گرنگی کردنەوەی دەروازەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و گرنگی هەڵوێستێکی یەکگرتووی عەرەبی دەرحەق بە پێشێلکاریەکان.

بەرێزیان جەختيكردەوە کە هەڵوێستی عێراق دەرحەق بە پرسی فەلەستین هەمان هەڵوێستی گەل و پەرلەمان و حکومەتە و هەڵوێستمان نەگۆڕە لە پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی سەربەخۆ کە پایتەختەکەی قودس بێت،ئاماژەشی بە بریارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق کرد دەرحەق بە سەرکۆنەکردنی ئەو پێشێلکاریانەی دەرکرێتە سەر گەلی فەلەستین لەگەڵ پشتیوانی کردن لێی.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین جەختی کردەوە کە دانیشتوانی کەرتی غەززە روبەروی سزای بە کۆمەڵ و کۆچی زۆرەملێ بونەتەوە و لە دۆخێکی مرۆیی نالەباردا دەژین و ئاماژەشی بە گرنگی هەڵوێستی عەرەبی کرد دەرحەق بە روداوەکان، هاوکات پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ هەڵوێستی فەرمی و جەماوەری عێراق و ئاماژەشی بە هەڵوێستی بەرێزیان کرد سەبارەت بە پرسی فەلەستین لە ناوەندە عەرەبیەکان کە پشتیوانی لە پرسی فەلەستین دەکەن.

هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە داوای بەرێزیان کرا بۆ کۆبونەوەی سی و پێنجی نائاسایی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

16 تشرینی یەکەم 2023