سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە کەسوکاری روداوەکەی حەمدانیە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لە تەلاری ئەنجومەن پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە کەسوکاری روداوەکەی حەمدانیە.
لەمیانی دیدارەکە بەرێزیان دوبارە سەرەخۆشی لێکردن و جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەرامبەر ئەو کارەساتە بەئازارە بۆ کەسوکاری قوربانیان و ئاماژەی بە دەنگدانی ئەمرۆ کرد لەسەر دەرکردنی ئەو بریارەی کە چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت بۆ پشتیوانیان و چاودێری جێبەجێ کردنیشی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەبێت، بریارەکەی ئەمجوکەنیش بریتیە لە:
یەکەم: راسپاردنی حکومەت بۆ قەرەبوکردنەوەی بریندارەکان و کەسوکاری قوربانیانی روداوەکە لەرووی مادی مەعنەویەوە.

دووەم: راسپاردنی حکومەت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی چارەسەرکردنی بریندارەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.

سێیەم: حکومەت بودجەی پێویست تەرخان بکات بۆ جێبەجێ کردنی بڕگەکانی یەکەم و دووەم لە بودجەی تەواری یان لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی بەپێی بۆچونەکانی حکومەت.

چوارەم: راسپاردنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەرلەنوێ ناردنی پرۆژەیاسای تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هاوشێوە، و ئەو پرۆژەیەش قوربانیانی روداوەکەی حەمدانیە لە خۆبگرێت لەگەڵ کارەساتەکانی تر کە لە داهاتوودا رودەدەن.

پێنجەم: پێویستە حکومەت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ بەرگرتن لە روداوی لەوجۆرە لە داهاتوودا و رێگەنەدان بە دروستکردنی هۆڵی کۆبونەوە و بۆنەکان تا رێوشوێنەکانی سەلامەتی تێدا بەرجەستە نوکرابێ.

شەشەم: راسپاردنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی دادوەری بۆ زانینی هۆکاری روداوەکە و سزادانی کەسانی کەمتەرخەم بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای چاودێری و هێزە ئەمنیەکان.

حەوتەم: پێویستە لەسەر لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی تەندروستی و ژینگە و لیژنەی شەهیدان و قوربانبان و فەسڵکراوە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک و راسپاردەکانیان بخەنە بەردەمی ئەنجومەن.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
30 ئەیلول 2023