سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان.

لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات و کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرا، جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنیان و زامنکردنی موچەی فەرمانبەران لە سەرتاسەری وڵاتدا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

14 ئەیلول 2023