سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئیمارات دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز خەلیفە شاهین مرر وەزیری دەوڵەتی ئیمارات.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هاریکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا، لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان، جەختیش کرایەوە لەسەر کارکردن بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی ئابوری گشتگیر، لەگەڵ هاریکاری نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات و بەردەوامی هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.
هەر لە دیدارەکەدا بەرێزیان جەختی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی حکومەت دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دۆستانی و گەشەپێدانی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکاندا، لەرێی دەرکردنی کردنی یاسای پێویست.
لای خۆیەوە وەزیری ئیماراتی سڵاوی سەرکردەکانی ئیماراتی گەیاندە بەرێزیان و جەختى کردەوە لە سەر خواستی ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانی لە پتەوکردنی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانەی گەشەپێدان و سەقامگیری بەدی دێنن.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
14 ئەیلول 2023