سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەوەزیری دەرەوەی نەمسا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز ئلیکسەندەر شالنبرگ وەزیری دەرەوەی کۆماری نەمسا و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاریکاری لە چەند بوارێکدا کرا لە نێویاندا بواری ئاسایش و ئابوری و گواستنەوە لەگەڵ هاریکاری لەسەر ئاستی پەرلەمانی و کاراکردنی لیژنەکانی هاورێیەتی و ئاڵوگۆری شارەزایی.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە حکومەت بە مەبەستی فراوانکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هاورێیانی و بەدیهێنانی هاوبەشی ئابوری لە کەرتە جیاجیاکان و پرۆژە ستراتیجیەکان.
لای خۆیەوە وەزیری میوان سڵاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی نەمسا بەرێز فولفگانگ سوبوتکای گەیاندە بەرێزیان و لەگەڵ خواستی بۆ هاریکاری پەرلەمانی، وەزیری دەرەوەی نەمسا ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق و گەشەپێدانی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
12 ئەیلول 2023