سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز عەلی رەزا کونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق.

لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی پتەوکردنی لە بوارەکانی ئاسایش و ئابوری و دۆسیەی ئاو و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش کرا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

12 ئەیلول 2023