سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە خوێندکاری سەرکەوتوو عەبدولمەلیک جەنابی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە خوێندکاری سەرکەوتوو لە قۆناغی شەش عەبدولمەلیک جەنابی، ” کە دانیشتووی کەمپی بزیبزە دوای ئاوارەبوونی خێزانەکەی لە جرف سەخر و کۆنمرەی 99.57 ی بەدەستهێنا.
لە میانی دیدارەکە بەرێزیان ئاماژەی بە گیانی سوربوون لەسەر سەرکەتن لەلای ئەو خوێندکارە کرد سەرباری بارودۆخی نالەبار کە بەدەستیەوە دەناڵێنن، رۆشناییشی خستە سەر هەوڵی زۆری بۆ بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتە و رۆڵی پیشتیوانی خێزانەکەی سەرباری ئێش و ئازارەکانبان، بەرێزیان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاروانی زانستی داهاتویدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
11 ئەیلول 2023