سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزانی فەلەستین و جەزائیر و تورکیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە هەریەک لە بەرێز ئەحمەد عەقیل باڵیۆزی فەلەستن و بەرێز جیهادەدین بلکاس باڵیۆزی جەزائیر و بەرێز رەزا کونای باڵیۆزی تورکیا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان عێراقو برایان و دراوسێکانی کرا، لەسەرجەم بوارەکان و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی گەلەکانی ده‌كات، جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی کارا کردنی لیژەکانی هاورێیەتی پەرلەمانی و هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان دەرحەق بە پرسی ناوچەکە.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دواپێشهات و دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش کرا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
22 ئاب 2023