سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی کۆبۆنەوەیەک دەبێت بۆ دارشتنی پلانێک بۆ هەڵدانەوەی گۆڕستانی خسفە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەممە ئامادەی کۆبونەوەیەکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانی سیاسی بوو لەگەڵ فەرمانگەی پاراستنی کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە دامەزراوەی شەهیدان تایبەت بە دارشتنی پلانێک بۆ هەڵدانەوەی گۆڕستانی ( خسفە) لە پارێزگای نەینەوا بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری- بەرێوەبەرایەتی ئەندازیاری سەربازی و وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور و لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێ سەروشوێن کراوان و کۆمسیۆنی باڵای مافی مێۆڤ و تیمی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش.
لە میانی کۆبونەوەکە رونکردنەوەی فراوان لەلاین لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانەروو سەبارەت بە لایەنی لۆجستی و هونەری و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بنرێن بۆ دەستپێکردنی کاری هەڵدانەوەی گۆڕەکەو گرنگترین بەربەستەکانی بەردەم کارکردن لەو دۆسێیە.
لەوبارەیەوە بەرێزیان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ بەرزکردنەوەی داواکاری و پێداویستیان لەماوەی هەفتەیەکدا بۆ ئەوەی دوای ئەوە دەست بە کارەکانیان بکەن لە هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە گەورەیە و لیژنەی شەهیدان و قوربانیانیش بەرپرسن لە چاودێری کردنی ئەو دۆسێیە و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت و لایەنە نێودەوڵەتیەکانی ئەو دۆسێ مرۆییە و رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و دانانی ئاستێک بۆ ئێش و ئازاری کەسوکاریان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
10 ئەیلول 2022