سه‌رۆك كۆمار له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌ڕێز دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی لێ‌كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆخولی پێنجه‌م و هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبێت له‌كار وئه‌ركه‌كانیدا ، هه‌روه‌ها وتیشی پشتیوانی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه كه رۆڵی یاسادانان وچاودێریكردن پته‌وده‌كات ، لای خۆیه‌وه دكتۆر شاخه‌وان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌پیرۆزباییه‌كه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار كه‌هه‌میشه په‌رۆشه بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ده‌زگای یاسادانان له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی وبه‌ده‌ستهێنانی خواستی هاووڵاتیان.
نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
سێشه‌ممه 11 ی كانونی دووه‌می 2022