زاملی: موزەفەر نواب ئەدەبی نەتەوەیی و عەرەبی بە رێژنه‌ی بەرهەمه فیکرییه‌كانی پاراو كرد.. كۆچی زیانێكی گه‌وره بو له ئەدەبی عێراق
حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، داخ و پەژارەی قوڵی خۆی بۆ كۆچی دوایی شاعیری گه‌وره “موزەفەر ئەلنەواب” دەربڕی، كه دوای نەخۆشییەكی كوشندە كۆچی دوایی كرد‌و كۆچه‌كه‌شی بە زیانێكی گەورە بۆ سه‌رجه‌م عێراق دایه قه‌ڵه‌م.
زاملی لە بەیاننامەیەکدا، كه رۆژی هه‌ینی 2022/5/20 بڵاویكرده‌وه، وتی: نوابی کۆچکردو یەکێک بو لە گرنگترین پایه‌كانی شیعری نیشتمانی، توانیبوی به به‌رهه‌مه فیكرییه‌كانی ئەدەبیاتی عێراقی و عەرەبی پاراو بكات، وشه‌كانیشی گواستنەوەیەکی چۆنایەتی بون لە شیعری سیاسی ره‌خنه‌گرانه سه‌باره‌ت به رژێمه سته‌مكاره‌كان.
جێگری یەکەم داواشیکرد گرنگی بە به‌رهه‌مه ئەدەبییەکانی ئه‌و شاعیره بدرێت و کتێب و شیعرەکانی سه‌رله‌نوێ چاپ بکرێنه‌وه تا خوێنه‌رانی هێژا له كانی به‌خشینه‌كانی پاراو ببن.
هه‌مان كات په‌ژاره‌ی خۆشی بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی له غه‌ریبیدا كۆچی دواییكرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2022/5/20