دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردون، تاوتوێی پتەوکردنی هاوکاری پەرلەمانیی و پشتیوانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ دەکات
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٫ ئەمڕۆ دووشەممە 31/7/2023, له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد, پێشوازیكرد له دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لایله، جێگری یەکەمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردون و شاندی په‌رله‌مانیی یاوه‌ری.
له‌سه‌ره‌تای دیدارەکەدا، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بە پێشوازیکردنی لە شاندی میوان له‌نێو كه‌سوكاریان له‌عێراق، به‌تایبه‌تی کە هاوبه‌شی مێژوویی و په‌یوه‌ندی كلتوری هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و پرسانه كرا كه جێی بایه‌خی هاوبه‌شن، لەگەڵ خستنە بەرباسی یەکخستنی هه‌ڵوێسته‌كان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرس و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕوی ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه، دیداره‌كه به‌ئاماده‌بوونی ژمارەیەک له‌په‌رله‌مانتاران به‌ڕێوه‌چوو .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی ئاسۆی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئوردون و ، پشتیوانیكردنی هه‌وڵی حكومه‌ته‌كان به‌داڕشتنی یاسا و یاسا بەرکارەکان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كان، له‌پێناو فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پشتیوانی هاوبه‌ش، له‌بواره‌كانی وزه و ئاسایش و ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لایله، له‌میانی وته‌كانیدا، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رم و به‌خێرهاتنه ده‌ربڕی و ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی، شانشینی ئوردونی هاشمی به‌په‌رۆشه‌وه په‌ره‌ده‌دات به‌میكانیزمەکانی هاوكاری له‌گه‌ڵ عێراق و پشتیوانی له هه‌وڵە به‌رده‌وامەکان ده‌كات بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی بایه‌خ ده‌دات به به‌رده‌وامی سه‌ردانیكردن و دیداره‌كان له‌نێوان شانده په‌رله‌مانییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی هاوكاری له‌بواره‌كانی یاسادانان و سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونه دیموكراتییەکان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
31ی ته‌مموزی 2023