دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا دەگاتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لەکارەکانی کۆڕبەندی بەرلینی ئابوری جیهانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەیشتە کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا ، لەسەر بانگهێشتی ئەکادیمی دیبلۆماسی ڕۆشنبیری لەبەرلین کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرابوو، بۆ بەشداریکردن لەکۆڕبەندی بەرلینی ئابوری – به‌ناونیشانی‌ (کارە بازرگانییە بەردەوامەکان و وه‌به‌رهێنانی‌ به‌رپرسیار ) .
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی‌ زنجیره‌یه‌ك دیداری‌ فه‌رمی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا ئەنجامده‌دات، به‌ئامانجی‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ و فراوانكردنی‌ ئاسۆی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌شیی‌ نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق
دووشه‌ممه‌ 6 ی‌ ئازاری‌ 2023