دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جەختده‌كات لە سەر گرنگی دابینکردنی سەرپەرشتی تەواو بۆ توێژی کورتەباڵا و کەمئەندامان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان بەیاسا و یاسا بەرکارەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/10/2022 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگەی فەرمی خۆی لەبەغداد، پێشوازیکرد لەشاندێکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی عێراق کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان موستەفا بەدر جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە و سەرمەد حافز ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمەڵەکە.
لەسەرەتای دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆئەو پێشوازییە گەرمە و ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە بۆ تاوتوێکردنی پرسی کورتەباڵاکان و کەمئەندامان و نەهامەتی ژیانی ڕۆژانەیان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و سوککردنی بارگرانی سه‌رشانیان .
دکتۆرشاخەوان عەبدوڵاجەختی لەگرنگی فەراهەمکردنی سەرپەرشتی تەواو بۆ کورتەباڵاکان و کەمئەندامان کردەوە، هاوکات داواشی لەحکومەتی ئیتحادیکرد ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەن دایان بمەزرێنێت لە فەرمانگە و دامەزراوەکاندا، لەگەڵ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تییەکان بۆیان و تێكه‌ڵکردنیان به‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان به یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان و ته‌رخانی دارایشیان له یاسای بوجه‌ی ئیتحادیدا جێده‌كه‌نه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 9 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022