دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەساڵیادی كەوتنی موسڵ و كارەساتی سپایكەردا: جێگەی داخە زۆرینەی تۆمەتبارەكان هێشتا ئازادن، كاردەكەین بۆ كاراكردنی ڕاسپاردەكانی لیژنەی لیكۆڵینەوەی پەرلەمانیی كە ساڵی 2014 پێكهێنرا

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا، بەبۆنەی تێپەڕبونی هەشت ساڵ بەسەر كەوتنی پارێزگای موسل و كارەساتی بە ئازاری سپایكەر لەسەر دەستی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2014و، ئەوەی ڕوویدا لەكارەسات و تاوانی ترسناك دەرهەق بەگەلەكەمان لەچەندین ناوچەی عێراق، كە بووە مایەی شەهیدبون و برینداربون و سەرونوگمبونی دەیان هەزار هاوڵاتی سڤیل و، كۆچپێكردنی ملێۆنەها هاوڵاتی تر لەشارەكان.

دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیداو، لەو یادە پڕ ئازارەدا دەڵێت” بەداخەوە زۆرینەی تۆمەتبارەكان هێشتا ئازادن بێ لێپرسینەوەو بەسزا گەیاندنیان، كاردەكەین بۆ كاراكردنی ڕاسپاردەكانی لیژنەی لیكۆڵینەوەی پەرلەمانیی كە لە ساڵی 2014دا پێكهات دوای ڕوداوەكانی موسڵ، ئەو دۆسییە هێشتا وەك خۆیەتی و دانەخراوە”.

داواشیكرد قەرەبووی خانەوادەی شەهیدان بكرێتەوەو، خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان پێشكەش بە ناوچە ئازادكراوەكان بكرێت و، زامنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بكرێت بۆ سەر ماڵ و حال و خۆیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
11 حوزەیرانی 2022