دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا چاویدەکەوێت بەوه‌زیری گواستنه‌وه‌و جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه ستراتیجییه‌كان و په‌ره‌پێدانی كاری وه‌زاره‌ته‌كه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/11/2023 ، به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی وه‌زارتی گواستنه‌وه‌یان كرد، به‌ڕێز ره‌زاق محێبس ئه‌لسه‌عداوی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت له پێشوازیاندابوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری گواستەوە خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا و به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ ئه‌داو كاری وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومییه‌كان.
پاشان گرنگترین پرۆژه‌و پلانی ئاینده‌ی خرایەڕوو به‌تایبه‌ت، پرۆژه‌ی فاوی گه‌وره‌و رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامی هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیجییه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگاكان به‌هێڵی ئاسن و گه‌یاندن.
دواتر تاوتوێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه خرایه به‌رباس.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له وته‌كانیدا جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پشتیوانی و پشتگیری دامه‌زراوه‌ی یاسادانان تا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بتوانێت پرۆژه ستراتیجییه‌كان ته‌واوبكات و رێژه‌كه‌شی به‌رزبكاته‌وه، باسیشی لە گرنگی په‌ره‌پێدانی ئه‌داو كاری وه‌زاره‌ته‌كه کرد به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی كواڵێتی و پێشخستنی خزمه‌تگوزاری هێڵی ئاسمانی كه رووكاری نێوده‌وڵه‌تی عێراقه، لەگەڵ كردنه‌وه‌ی ئاڕاستەی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان لەبەرژەوەندی هێڵی ئاسمانی نیشتمانی.
به‌ڕێزی داواشیكرد كاری جدی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ و دابینكردنی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له پارێزگاكان و ناوه‌ندی شاره‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
22ی تشرینی دووه‌می 2023