دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له به‌غداد،پێشوازیكرد له سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و شاندێکی یاوه‌ری، به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له دیدارێكدا، تاوتوێی ئه‌و پرس و بابه‌تانه كرا، په‌یوه‌ستن به بارودۆخی گشتی و پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، هاوکات جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ده‌ستور و ره‌چاوكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل کرایەوە، وێڕای تاوتوێكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر، له رێی گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی نیشتمانی .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 27 ی ئاداری 2024