دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له‌به‌ڕێز موحه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران وكابینه نوێكه‌ی ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، پیرۆزبایی له‌به‌ڕێز موحه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه نوێكه‌ی ده‌كات كه له‌دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 27/10/2022 متمانه‌ی نوێنه‌رانی گه‌لیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌ڕێزی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی خواست كه حكومه‌تێكی چاكسازی و لێپێچینه‌وه بێت له‌گه‌نده‌ڵكاران و خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكات و ، كار و ئه‌ركه‌كانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بێت به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ، هه‌روه‌ها پارێزه‌ری سه‌روه‌ری نیشتمانی و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌مان بێت .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستی بنیادنانی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر هه‌موانداو جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و به‌هێزكردنی پایه‌كانی دیموكراسی و ڕۆیشتن بەرەو قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی وڵات .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 27 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022