دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا … پیرۆزبایی‌ له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ پۆشاكی‌ كوردی و ، جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر گرنگی‌ زیندوو راگرتنی‌ كه‌له‌پوورو ناساندنی‌ قۆناغه‌ میژووییه‌كانی‌ گه‌لان

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ بەیاننامەیەکی پیرۆزبایدا، به‌بۆنه‌ی‌ پۆشاكی‌ كوردی، كه‌ هاوكاتی‌ 10ی‌ ئاداری‌ هه‌موو ساڵێكه‌، پیرۆزبایی‌ له‌گه‌لی‌ كوردستان كردو جه‌ختیكرد له‌سه‌ر گرنگی‌ زیندوو راگرتنی‌ كه‌له‌پوورو بۆماوه‌یی‌ میللی‌ و ناساندنی قۆناغه‌كان له‌ ژیانی‌ گه‌لان، ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی‌ پۆشاكی‌ كوردی‌، به‌ره‌نگه‌ ئاڵ و واڵا گەشاوەو فۆلكلۆرییه‌كەیەوە، گوزارشت له‌ رابردویه‌كی‌ جوان و ره‌سه‌ن ده‌كات، زیندوو ڕاگرتنی‌ كه‌له‌پوریش ناسنامه‌ی‌ نیشتمانی‌ و مرۆیی‌ پته‌و ده‌كات و، كه‌لتووری‌ كۆمه‌ڵگاكان و جوانی‌ هه‌مه‌ڕه‌نگیی‌ ده‌رده‌خات.

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی‌ ئاداری‌ 2024