دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی ساڵی نوێی زاینی له‌رۆڵه‌کانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و جه‌ختده‌كات له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستگرتن به ناسنامه‌ی نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌ك مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل مسۆگه‌ربكات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌پیرۆزباییه‌كدا ، به‌شانازییه‌كی گه‌وره و هه‌ستێكی دڵسۆزانه‌وه، پیرۆزبایی له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌و رەنگە جوان و ره‌سه‌نه‌كانی و كه‌سوكارمان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرد، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، هیوا دەخوازێت یه‌زدانی مه‌زن خێر و ئاسایش و سه‌قامگیری به‌سه‌ر وڵات‌دا ببه‌خشێت.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌به‌شێكی تری پیرۆزباییه‌كه‌یدا، جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی ده‌ستگرتن به‌ناسنامه‌ی نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو یاسا به‌ركاره‌كان، بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری به‌شێوه‌یه‌ك مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل مسۆگه‌ربكات، لەگەڵ پشتیوانیكردنی ئه‌رك و هه‌وڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی رەوڕەوەی بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ رۆڵه‌كانی نیشتمان.
هه‌موو ساڵێك و عێراقییه‌كان له‌خێرو به‌ره‌كه‌تدابن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 31ی كانونی یه‌كه‌می 2023