دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له‌خوشک و برا مه‌سیحییه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی مه‌سیحی پێشه‌وا (س. خ)، هیوای به‌ختیاری و دڵنیایی و ئاشتەوایشیان بۆ ده‌خوازێت لەوڵاتەکەماندا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌بروسكه‌یه‌كدا گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان دەکات به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی مه‌سیحی پێشه‌وامان (س. خ) .
به‌ڕێزی هیواخوازە هاونیشتمانییە مه‌سیحییه‌كان له‌به‌ختیاری و خێر و به‌ره‌كه‌ت و دڵنیایی و برایەتیدا بژین، جه‌ختیش دەکات، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م خوله‌ی ئێستایدا له‌هه‌وڵی ده‌ركردنی ئەو یاسایانەدایه كه پارێزگاری له مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل دەكات و، بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ دەچه‌سپێنێت و، چه‌مكه‌كانی لێبورده‌یی و به‌ها باڵاکان بڵاودەكاته‌وه، لەگەڵ پشتیوانیکردنی هه‌وڵەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و هیواکانی گه‌له‌كه‌مان و، به‌ره‌وپێشبردنی وڵاتەکەمان بەرەو گەشەسەندن و پێشکەوتن .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 25 ی كانوونی یه‌كه‌می 2022