دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا و شاندێکی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردون له هه‌ولێری پایتەخت زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆی فه‌رمی ئه‌نجامده‌ده‌ن
بە ئامەدەبونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاندی ئوردون به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لایله، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردون، زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆی فه‌رمییان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجامدا.
له دەستپێکی کۆبونەوەکاندا، شاندەکەی ئوردون چاویکەوت بە فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، لەدیدارێکدا، تاوتوێی رێگه‌چاره‌کانی
پته‌وكردنی رایەڵەی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و پاڵپشتیکردنی هاوبه‌شیی، له بوارەکانی ئابوری و رۆشنبیری و گه‌شت و گوزار كرا، لەگەڵ پشتیوانیكردنی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات و ناوچه‌كه‌دا.
دواتر شاندەکە، له باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چاویکەوت بە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هاوکات شاندی میوان له‌گه‌ڵ ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوەوه.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كەدا، جه‌ختکرا له‌سه‌ر گرنگی درێژه‌دان به هامه‌هه‌نگی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردونی هاشمی و فراوانترکردنی قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 6ی ئابی 2023