دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە دووقۆڵییەکان و، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دۆسییه و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ تاوتوێده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/10/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له‌به‌ڕێز عه‌لی ره‌زا گۆنای باڵیۆزی توركیا له‌عێراق.
لەدیدارێکدا ئه‌و بابه‌ت و پرسانه تاوتوێكرا كه‌جێی بایه‌خی هاوبه‌ش بوو، له‌سه‌رویانه‌وه، بایه‌خدان به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ ، هاوكات به‌ڕێزی ئاماژه‌یدا به‌بوونی په‌یوه‌ندی مێژوویی و كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و ، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و بازرگان‌یش پێویستی به‌هاوكاری زیاتره بۆ ره‌خساندنی كه‌ش و ده‌رفه‌تێكی گونجاو.
وتیشی پێویسته له‌چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كاندا په‌نا بۆ زمانی ئه‌قڵ و دیالۆگ و دیبلۆماسی ببرێت و توندوتیژی به‌كارنه‌هێنرێت ، هه‌روه‌ها به‌دوای چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامدا بگه‌ڕێین له چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و توركیادا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 24 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022