دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی شاندی عێراق له‌گه‌ڵ هاوتا ئیتاڵییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌و پرسی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێده‌كات
شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كه ئێستا له ئیتاڵیا رێکخراوە، له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ سیسا، سه‌رۆكی شاندی ئیتاڵیا كۆبوه‌وه.
له دیدارێكدا، تاوتوێی ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌و پرسی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكرا، هاوكات هه‌ردوولا ئه‌و بابه‌تانه‌یان خسته ڕوو كه په‌یوه‌ستن به كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری ئابوری هاوبه‌ش و، دۆسییه‌ی كۆچ و وزه‌و ئاسایشی خۆراك وگۆڕانی كه‌شوهه‌واو، لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
ئیتاڵیا- رۆما
7ی ئایاری 2024