دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی چاره‌نوسی ده‌سته‌ی سكاڵای موڵكدارێتی و، رێوشوێنه یاساییه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 1/8/2023 , سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كرد، به ئاماده‌بونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سكاڵای موڵكدارێتی ، له‌گه‌ڵ شاندێك له دادوه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ده‌سته‌كه .
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی دۆسیه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كان كرا، به‌تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركوك، كه لەریزبەندی پێشەوەی لیستی سكاڵای موڵكدارێتیەو گه‌یشتۆته زیاتر لە 65 هەزار سكاڵا،
وێڕای گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی چاره‌نوسی كاری ده‌سته‌ی سكاڵای موڵكدارێتی له‌پرسی به‌رده‌وامبون له كاره‌كانی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، به‌وشێوەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا جه‌ختیكرد، له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی ده‌ركردنی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی سكاڵای موڵكدارێتی ژماره (13) ی ساڵی 2010 كه پێویسته دادپه‌روه‌ری راگوزەر له‌خۆبگرێت و ناكۆكی موڵكدارێتی خانوبه‌ره‌و رێوشوێنه یاساییه‌كان زامنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كان بکات بۆ خاوه‌نه شەرعیەکانیان و زیان و نادادپه‌روه‌ری له‌سه‌ریان هەڵبگرێت و قه‌ره‌بوی ئه‌و هاوڵاتیانه بكرێتەوە كه له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوودا زیانیان پێگه‌یشتووه .
پاشان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گوێبیستی بۆچوونی لیژنه‌ی یاسایی بوو لەگەڵ وته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه و دادوه‌ره‌کان، ده‌رباره‌ی ئه‌رك و كاری ده‌سته‌كه و به‌ڕێوه‌چوونی سكاڵای موڵكدارێتی و به‌راوردكردنی له‌به‌رده‌م دادگا مه‌ده‌نییەکان و قه‌باره‌ی سكاڵاكان و ئەو كێشه و ئاسته‌نگانەی روبه‌ڕوی كاری ده‌سته‌كه ده‌بێته‌وه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 1ی ئابی 2023