دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا داوا له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له بەجێگەیاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نێردراوه‌و بیانخه‌نه خشته‌ی كاره‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، داوای له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد، هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌و په‌له‌بكه‌ن له بەجێگەیاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نێردراوه، به‌پێی رێوشوێنه‌یاساییه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن، بە پێویستیشی زانی په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ناو لیژنه‌كان ئاماده‌بن بۆ درێژه‌دان به كاره‌كانیان، جه‌ختیشیکرد له گرنگیدانی زیاتر به‌و پرۆژه یاسایانه‌ی خزمه‌تی هاوڵاتیان ده‌كات و به‌نده به‌ژیانی رۆژانه‌یانه‌وه.
ئەم وتانەی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كاندا هات ، کە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2024 له‌هۆڵی ده‌ستوریی بەڕێوەچوو.
هاوکات جەختکرا له بایەخی به‌رده‌وامیی ئه‌دای دامه‌زراوه‌ی یاسادانان، وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك لە گرنگترین یاسای ته‌واوكراوەکان و راسپاردنی فه‌رمانگه‌ی په‌رله‌مانیی، بۆ ئەوەی ئه‌و یاسایانه بخاته خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتوو بۆ په‌سه‌نكردنی .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 24ی كانونی دووه‌می 2024