دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جه‌ختى لەسەر گرنگی سه‌رپه‌رشتیكردنی كه‌م ئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان دەکاتەوە لەگەڵ دەستەبەرکردنی داڕشتنی یاسا‌و جێبەجێکردنی یاسا به‌ركاره‌كان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/7/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له‌كۆمه‌ڵێك كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك چالاكوانی مه‌ده‌نی.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد‌و لەنزیکەوە گوێبیستی وته‌كانیان بوو ده‌رباره‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانیان و پێداویستیەکانی رۆژانه‌یان، هەروەها گرنگی پێنه‌دانیان له‌لایه‌ن دامه‌زره‌وه‌كانی دەوڵەت و دابینەکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئه‌و توێژه زیانلێكه‌وتووه‌و، كه‌می‌یارمەتییە ته‌ندروستییەکان و دابینەکردنی پێداویستییه‌كانی بۆ تێكه‌ڵکردنیان بە کۆمەڵگە
هەر لەدیداره‌كه‌دا جێگری سەرۆکی ئەنجومەن جه‌ختیكرد له پێویستی چاودێریکردنی توێژی كه‌م ئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان کردەوە لەگەڵ دابینکردنی پێداویستییە بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان و، زامنکردنی مافە ڕەواکانیان بەداڕشتنی یاسا ویاسا به‌ركارەکان.
هاوكات به‌ڕێزی به‌ڵێنیدا پرۆژه‌ی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای چاودێری كه‌م ئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان ژماره (38) ی ساڵی 2013 جێبكاته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌كارنامه‌ی دانیشتنی داهاتووداو، بەشداریپێکردنی نوێنەرەکانیان لەگفتوگۆکانی لیژنەی تایبەتمەند بەر لەوەی دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەموارەکە بدرێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
24 ی ته‌مموزی 2022