دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا بەسه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مان سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قین دەکات و له‌گه‌ڵ قایمقام و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له چوارچێوه‌ی سەردانە مه‌یدانیەکانی و پەرۆشی به‌رده‌وامی و به‌دواداچونی بۆ بارودۆخی گشتی ناوچه جیاجیاكان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/11/2023 بە سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مان سەردانی قه‌زای خانه‌قینی سەربە پارێزگای دیاله‌ی کرد‌و، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ قه‌زاكه له‌گه‌ڵ قایمقام و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامدا ، به‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تییه‌كان .
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بار‌و دۆخی گشتی و رێگه‌چاره‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی بۆ هاوڵاتیان و چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری له قه‌زاكه تاوتوێكرا، وێڕای گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان و پێویستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه شەرعیەكانیان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا، ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی قه‌زای خانه‌قین له شاره گرنگه‌كانه به‌هۆی پێگه جوگرافییه‌كه‌یه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی قوربانی گه‌وره‌یان داوه له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوودا، بۆیه پێویسته دامه‌زراوه حكومی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاڕاستە بكرێن بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوەی ژێرخانه‌كه‌ی و لابردنی نه‌هامه‌تیه‌كانی سه‌رشانیان و گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵ و کۆششەکان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن و ، ئاماده‌كردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 13 ی تشرینی دووه‌می 2023