دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی دوو لاو ده‌كات له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی نیشتمانی له كه‌ركوك، داواشده‌كات به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش له‌كاربخرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی بەپەلە له‌روداوه‌كه بكرێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/7/2023, له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی روداوی كوشتنی دوو لاو ده‌كات به‌ناوه‌كانی (هـ. ش. م) و (أ. ش. خ) له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی نیشتمانی ناوچه‌ی 55ی دۆمیز – پارێزگای كه‌ركوك، لەکاتێکدا ئه‌و دوولاوه سزا نه‌دراوون و هیچ تاوانێكیشیان ئەنجامنەداوە.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی، ئه‌و روداو و هه‌ڵه دوباره‌بوانه بارودۆخه‌كه تێكده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگاكه‌دا .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، داوای له‌سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كرد، رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر و به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی نیشتمانی كه‌ركوك له‌كاربخات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت بەهۆی دوباره کردنەوەی پێشێلكاریەکان و تێوه‌گلانی له‌کۆمەڵێک پرس و دۆسیه‌دا.
داواشیكرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه پێكبهێنرێت و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانییشی راسپارد به‌دواداچوون بۆ روداوه‌كه بكات و هۆكار و ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرابكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2023