دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له ساڵیادی تاوانه‌كانی ئه‌نفالی ناوچه‌ی بادیناندا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردستان وداوا له‌حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌كات مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییه‌كان فه‌راهه‌م بكات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/8/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ساڵیادی تاوانه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو و لەقۆناغەکانی شاڵاوەکانی ئه‌نفالی به‌دناو دژ به گه‌لی كوردستان و ناوچه‌كانی بادینان به‌تایبه‌تی لادێ و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر له‌ساڵی ١٩٨٨دا، کە به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌زاران هاوڵاتی کوردی کردە قوربانی و هه‌ڵمه‌تی بۆ كوشتنی لاو و ئافره‌ت و منداڵان و کۆچپێکردن و وێرانكردنی ماڵ و مزگه‌وتەکانی ئەنجامدا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سەرەکۆنەی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی کرد‌و داواشی له حكومه‌تی ئیتیحادی كرد پابه‌ندبێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ئه‌خلاقی و یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنەوییان و فەراهەمکردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆیان.
سڵاوی شكۆمه‌ندانه له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی شاڵاوەکانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 25/8/2022