دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی پێشوازیكردنی له شاندێكی جوتیارانی كه‌ركوك، جه‌ختده‌كات له به‌رده‌وامی كاركردن له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140و چاره‌سه‌ركردنی پرسی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/11/2023، له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد له‌شاندێكی جوتیارانی كه‌ركوك له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان.
له سه‌ره‌تای دیدارەكەدا، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی ده‌ربڕی بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران له‌م قه‌یرانه‌ی دوایدا سه‌باره‌ت به‌پرسی زه‌وی كشتوكاڵی ناوچه‌كانی ( تۆپزاوا،ته‌ركلان، سه‌كران )و داكۆكیكردن له مافه‌كانیان و پەیوەندی بەردەوامی حكومه‌تی فیدڕاڵ، بۆ پاراستنیان له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان به پاساوی پشتبه‌ستن به‌بڕیاره‌كانی رژێمی له‌ناوچوو .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی دیدارێكدا جه‌ختیكرد له به‌رده‌وامی كاركردن له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور و، ئاماژه‌شیدا به پێویستی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوەو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ خاوه‌نه شه‌رعییه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 15 ی تشرینی دووه‌می 2023