حەلبوسی چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران.

لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و تاران کرا لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان لە نێویاندا کەرتی بازرگانی و رۆشنبیری و گەشت و گوزار و ئایینی و ژینگە و گواستنەوە بەو جۆرەی بەرژەوەندیەکانی هەردوو وڵات بەدیدێنێت، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە کارا کردنی دیبلۆماسی پەرلەمانی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان و هەماهەنگی و هاریکاری پەرلەمانی لەسەر ئاستی دۆستانە لە ناوەندە پەرلەمانیەکانی ئاسیا و ئیسلامی و نێودەوڵەتی.
لەمیانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ناوچەکە و بەدیهێنانی پەیوەندی باشتر کە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گەلان و مەترسی جەنگ بەدوور دەبێت لەسەر وڵاتان و جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی سەروەری و پاراستنی مافی هاوڵاتیان، کە پێویستە ئەو بنەمایانە جێگیر بن لە پەیوەندییەکان، ئاماژەشی بە گرنگی کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکانی دۆسیەی ئەتۆمی و دۆسیەی سزاکان و سەقامگیری ئێران کرد کە گرنگە بۆ سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.
لای خۆیەوە قالیباف تەئکیدی کردەوە لەسەر پەرۆشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەشەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق و هاریکاری بەتین لەسەرجەم بوارەکان هیوای خۆشی نیشاندا بۆ رێکەوتنی نێوان هێزە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر خواستی گەلی عێراق و ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر دەکات و سەقامگیری عێراق گرنگە بۆ ناوچەکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 نیسان 2022