حەلبوسی چاوی بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرا.

لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ هاریکاری لە بواری ئاسایش و پرسە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان کە جێی بایەخی هاوبەشن.
بەرێزیان تەئکیدی کردەوە کە عێراق خوازیارە باشترین پەیوەندی لەگەڵ دراوسێ و براکانی هەبێ کە تیایدا سەروەری پارێزراوبێت لەگەڵ پاراستنی مافی هاوڵاتیان و کە بنەمای جێگیرە لە پەیوەندیەکان، و کاردەکات لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە بە تەواوی و هەنگاوی جدی کە ئەو هەمگاوانە ڕەنگدانەوەی دەبێت بەشێوەیەکی ئیجابی لەسەر گەلان کە ئایندەیان دەستەبەر دەکات لە سەقامگیری و ئاسایش و ئابوری و بەدورخستنی تارمایی جەنگ و قەیرانەکان.
لای خۆیەوە بەرێز شەمخانی تەئکیدی کردەوە کە ئێران پێی وایە سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی عێراق گرنگیەکی نیشتمانی و ئیقلیمیە و وڵاتەکەی پشتیوانی لە عێراق دەکات لەپێناو بەدیهێنانی ئەمن و سەقاگیری و پێشوازی لە ڕۆڵی ئیقلیمی عێراق کرد لە دلنوستانەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دواهەمینیان دانوستانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعودیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 نیسان 2022