حەلبوسی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازل میرانی.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات کرا، لەگەڵ گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە لە رێکەوتنی سیاسی و کارنامەی حکومەتدا هاتووە لە نێویاندا یاسای نەوت و غاز و هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و ئەوانی تر لە قۆناغی داهاتوودا، جەختیش کرایەوە لەسەر بەردەوامبونی وتوێژی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستور.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
8 ئاب 2023