حەلبوسی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی راوێژکاری کۆمەڵەی عەرەبی دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی راوێژکاری کۆمەڵەی عەرەبی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی دەکات کە لە پەراوێزی کارەکانی خولی حەفدەهەمی کۆنگرەی یەکێتی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەرێوەدەچێت.
لە کۆبونەوەکە سەرۆکایەتی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی بۆ عێراق گوازرایەوە، و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راسپێردرا بۆ سەرۆکی یەکێتیەکە لە رۆژی نۆی کانونی دووەم.
بەرێزیان جەختی کردەوە کە کۆبونەوەی راوێژکاری نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی یاسادانانی عەرەبی لە گرنگی کاری پەرلەمانی سەرچاوەی گرتووە لە ناوەندە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان و هەوڵی بەردەوام بۆ دیاریکردنی بۆچونی یەکگرتوو سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە دواپێشهاتەکان و بەوجۆرەی کاریگەری دەبێت لە تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی روبەروی ناوچەکە و جیهان بونەتەوە.
وتیشی کۆبونەوەی ئەمرۆ بۆ تاوتوێ یەکخستنی هەڵوێست و بۆچونەکانو دەرحەق بەو پرسانەی لە کارنامەی کۆبونەوەی خولی حەڤدەهەمی کۆنگرەی یەکێتی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هاتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتانی عەرەبی و جیهان بە قۆناغێکی هەستیار تێپەڕدەبێت ئاڵنگاری و قەیرانێکی بێ وێنە رووی تێکردووە کە پێویستی بە یەکخستنی هەموو تواناکان هەیە کە لە بەرپرسیارێتی و ئەو ئەرکەی دراوە بە پەرلەمانەکان سەرچاوەی گرتبێت.
لە میانی کۆبونەوەکە گفتوگۆ کرا بۆ هەماهەنگی لیژنە و دەستەکانی پەیوەست بە یەکێتی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26 کانونی دووەم 2023