جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری وگەشتوگوزارو شوێنەوار پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەکات

خاتوو سەمیعە غەلاب جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنە ڕۆژی چوار شەمە١٦/١١/٢٠٢٢، پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد دکتۆر سەفوان ڕەشید لە بارەگای لیژنە.
لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا خاتوو سەمیعە غەلاب به‌ خێرهێنانی‌ ئامادەبووانی‌ كرد و هیوای‌ خواست بە کردنەوەی ئاسۆی پەیوەندیەکان لە نیوان لیژنەو نووسینگەی ئەمینداری گشتی و گۆڕینەوەی دیالۆگ لە گەڵ لیژنەکاندا و پاڵپشتیکردنی بە کاروباری لۆجستی وشێوەکانی کارکردن.
لە لای خۆیەوە غەللاب داوایکرد لە بەڕێز ئەمینداری گشتی بە فراوانکردنی بارەگای کۆبوونەوەکانی لیژنە چونکە بەشناکات بۆ میوانداریەکان کە لە خشتەی کارەکانی لیژنەکەدا دەبێت.
ئەمینداری گشتی قایلبووبە داواکاریی لیژنەکەو پشتیوانیکردنی بەو شێوەیەی كه‌ بگونجێت لەگەڵ پێویستیەکانی کارداو بەتینکردنی پەیوەندیەکان و پەرەپێدان و هەماهەنگی لە بە یەکگەیشتنداو بەردەوامی لە دیداری‌ دوو قوڵیدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨/١١/٢٠٢٢