جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیی له‌ شاندی ڕاوێژکاریی سعودیە دەکات

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێزموحسن مەندەلاوی، ڕۆژی یەکشەممە، پێشوازیكرد لە شاندی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری شانشینی سعودی عه‌رەبی کرد، ئەوەی کە ‌بەڕێز ئیبراهیم کوری قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی سعودی ـ عێراقی سەرۆکایەتی دەکات و بە یاوەریی شێخ شەعلان کەریم سەرۆکی لیژنەی عێراقی ـ سعودی و پەڕلەمانتار عامر فائیزو پەڕلەمانتار حوسەین عه‌رەب لە نووسینگەکەیدا لە بەغدا.
بەڕێز مەندەلاوی خۆشحاڵیخۆی دەربڕی بۆ چاوپێکەوتنەکەو جەختیکردەوە لە پاڵپشتیكردنی‌ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی کە یارمەتیده‌رن بۆ بەرەو پێشەوەبردنی ڕەوڕەوەی سەقامگیری و پەرەپێدان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گوتی کە یاسای پاراستنی وەبەرهێنەر لە ڕێگای بڕیاردانیدایە لەم ڕۆژانەی داهاتوودا.
مەندەلاوی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ڕووکراوەیە بۆ هەموو وڵاتە عه‌رەبیەکان، به‌ مه‌به‌ستی‌ دروستکردنی ژینگەیەکی ڕاکێشەر بۆ وەبەرهێنان و بەجێهێنانی پڕۆژەکان.
هەر لە میانه‌ی چاوپێکەوتنەکەدا نمایشی پەیوەندیەکانی دوولایی جیاواز کرا لە نێوان هەردوو وڵاتداو هەردوولا ڕاوبۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کرد، سەبارەت بە پتەوکردنی هاوکاری هاوبەش لە هەموو ڕوویەک و ئاستێکداو بنجداکوتانی هاوبەشیە ئابووری و بازرگانیەکان، هەروەها تاوتوێی لە ڕێگاکانی گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە کەرتە زیندووەکاندا کرا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٩/٢٠٢٣