جێگری یەكەم: پێویستە قەرەبوی بێبەشبونی ناوچەكانی باشوری بەغداد بكرێتەوە لە خزمەتگوزاریی رابردوو

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد, ناوچەكانی باشوری بەغداد شایستەی بایەخێكی زیاترن لەڕووی خزمەتگوزاری و پێشخستنی ژێرخانەوەو پێویستە ئەو پەڕی هەوڵبدرێت لەوپێناوەدا.
جێگری یەكەم, رۆژی هەینی لەمیانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقوڵانی ناوچەكانی باشوری بەغداد-قەزای مەحمودیە, پێداگریكرد لە پێویستی كاركردنی جدی بۆ نەهێشتنی جیاوازی خزمەتگوزاری و بنیادنان لەنێوان شارەكان و ئەو ناوچانەی دەكەونە دەوروبەر.
جێگری یەكەم وتیشی, بنەڕەت ئەوەیە خزمەتگوزاری گشتی پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت, پرۆژەی ئایندەش پرۆسەی نوێكردنەوەی تەواوی بنچینەكانی ژیان لە بەغدادو ناوچە جیاوازەكان بەخۆوە دەبینێت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/٣